ڕۆی فرانک میت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە ئەکتەرە گەنجە ناسراوەکانی ئەمریکا بوو
- لە ڕۆڵی کوڕەکەی واڵتەر وایت لە زنجیرەی برەیکینگ باد ناوبانگی هەبوو
- لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی تێکساس:
- میت بە کردەوەیەکی خۆکوژی گیانیلەدەستداوە
- هیچ شوێنەوارێکی گوماناوی لە شوێنی خۆکوشتنەکە نەدۆزراوەتەوە
- ڕێکەوتی 12ی تشرینی یەکەم لە ماڵەکەی خۆی لە تێکساس دۆزراوەتەوە
ڕۆی فرانک میت:
- 21ی ئابی 1992 لەدایکبووە
- بەهۆی هەناسەنەدانی لەکاتی لەدایکبوون، تووشی ئیفلیجبوونی مێشک بووە
- پاڵنەر بە نەخۆشییەکەی توانیویەتی ڕۆڵی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ببینێت لە فیلم و زنجیرەکاندا
- لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، وەکو ئەکتەر لە 41 بەرهەمدا بەشدار بووە و براوەی چوار خەڵات بووە
- باڵیۆزی بەناوبانگی چەند ڕێکخراوێک بووە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
- گوتەبێژی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بووە لە سەندیکای ئەکتەرانی شاشە

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا