دەنگۆی هالاند و بەرشلۆنە خەریکە دەبێتە ڕاستی
پوختەی هەواڵ:
- دۆسیەی 114 تۆمەتەکەی مان سیتی وایکردووە زۆر یاریزان بیر لە ڕۆیشتن بکەنەوە
- ناوی هالاند بە یانەی بەرشلۆنەوە بەستراوەتەوە
- هالاند دڵنیایی داوە کە وەرزی داهاتوو ماڵئاوایی لە مان سیتی دەکات
- گەر هالاند بچیتە بەرشلۆنە ئەوا چیرۆکی جولیان ئەلڤارێز ڕوونادات
چیرۆکەکە دەبێتە ڕاستی
مەرج نییە هەموو دەنگۆیەک تەنیا دەنگۆ بێت، ئەوەتا خەریکە ئەم چیرۆکە دەبێتە راستی
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری دیاری ئەورووپا و یانەی مانچێستەر سیتی، لە کۆتاییدا ئارەزووی خۆی نیشانداوە کە لە ئەگەری بەجێهێشتنی ریزەکانی مان سیتی بەتایبەت دوای ساغبونەوەی 114 تۆمەتە و دابەزینی سیتی بۆ چامیۆنشیپ، ئەوا پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە دەکات و لە خولی ئیسپانیادا تاقیکردنەوەیەکی نوێ دەست پێبکات.
بەپێی زانیارییەکان میدیاکانی ئەورووپا، بەتایبەت موندۆ، سپۆرت، ئەی ئێس، سکای سپۆڕت و بی بی سی سپۆڕت، کە زۆر بەدوای ئەم دەنگۆەیەوەن، دەڵێن، هالاند بەرشلۆنە بە وێستگەی داهاتوو و دڵخوازی خۆی هەژمار دەکات، بەتایبەت کە پێشهاتەکان و دەرفەتی یاریکردن لە پاڵ ئەستێرەی لاو لامین یامالەوە، کارتێکی بەهێز و سەرنجڕاکێشە بۆ ڕاکێشانی بۆ یاریگای کەمپ نۆ.
لای خۆیەوە، کارگێڕی یبەرشلۆنە گەشبینن بەوەی کە داتا و بارودۆخی دارایی ڕێگەیان پێدەدات ئەم گرێبەستە گەورەیە بە بڕە پارەیەکی زۆر کەمتر لە بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئێستای کە دەگاتە 175 ملیۆن یۆرۆ ئەنجام بدەن، بەڵام گەر هالاند بچیتە بەرشلۆنە، ئەوا چیرۆکی جولیان ئەلڤارێز و بەرشلۆنە کۆتاییدێت.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدا گەرموگوڕی زۆریان لە میدیا وەرزشییەکاندا دروستکردووە کە بەرپرسانی کەتەلۆنیا پلانیان بۆ بونیادنانی پڕۆژەیەکی نوێی سەرکەوتوو هەیە، و هالاندیش وەک یەکێک لە پلانە سەرەکییەکانی داهاتووی یانەکە دەبینرێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا