یامال دەیەوێت ئەمشەو ڕیکۆردێکی ئێمباپێ بشکێنێت
لە نوێترین ڕاپۆرتەکان، ئاماژە بەوە کراوە کە لامین یامال، دیاردە گەنجەکەی بەرشلۆنە، هەنگاو بە هەنگاو نزیک دەبێتەوە لە تێپەڕاندن یان یەکسانکردنەوەی ئەو ژمارە پێوانەیییەی کە پێشتر لەلایەن کیلین ئێمباپێیوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) تۆمار کرابوو.
پێش تەمەنی 20 ساڵی
سوپەر ستارەکەی کەتەلۆنیا لە ماوەی ئەم وەرزی چامپیۆنزلیگەدا بە بەشداریکردن و تۆمارکردنی ئامارە گەورەکان، توانیویەتی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی مێژووی ئەم خولە مەزنەدا بچەسپێنێت و کێبڕکێی گەورە لەگەڵ ناوە دیارەکانی تری جیهاندا بکات.
ئەو یاریزانانەی کە خاوەن زۆرترین گۆڵ و ئەسیستن لەگەڵ یانەکانیان و هەڵبژاردەکانیان لەم وەرزەدا، لامین یامال تیایدا یەکەمە، کە 20 گۆڵ و ئەسیستی هەیە، بەدوایدا رافینیا و مایکل ئۆلیسێ و هاری کەین دێن، بەڵام هەموویان لە یامال گەورەترن.
بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە لە تەمەنێکی هێندە بچووکدا، نیشانەی پێگەیشتنی خێرای یامال و ئەو بەهرە بێوێنەیەیە کە لە تواناییدا هەیە.
ئێمبابێ لە ساڵانی ڕابردوودا بە تۆمارکردنی گۆڵ و دروستکردنی هەل لە قۆناغە هەستیارەکانی چامپیۆنزلیگدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردبوو، بەڵام ئێستا یامال هەمان ڕێچکەی گرتووە و دەرفەتی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی پێشەنگییەکی نوێ بۆ خۆی تۆمار بکات. سەرکردایەتیکردنی هێڵی هێرشبەری بەرشلۆنە لەم تەمەنەدا دەریخستووە کە ئەم یاریزانە لاوە دەتوانێت بۆ چەندین ساڵی داهاتوو بڕیار لەسەر چارەنووسی گەورەترین یارییەکانی ئەوروپا بدات.
یاری بەرشلۆنە لە چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر گەڵاتەسەرایە، کە ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە، ئێمباپێ پێش ئەوەی ببێتە 20 ساڵ خاوەن زۆرترین گۆڵ بوو، ئێستا یامال لە 34 دەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگ، 12 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەیە، تەنیا یەک گۆڵی ماوە بتوانێت ڕیکۆردەکەی ئێمباپێ بشکێنێت پێش ئەوەی ببێتە 20 ساڵ.
3 کاتژمێر پێش ئێستا