شەڕە بەهێزەکەی عەگید کابایێل.. سەرجەم بلیتەکان فرۆشراون
عەگید کابایێل، بۆکسێنەری بەناوبانگی کورد و پاڵەوانی بۆکسێنی جیهان لەسەر ئاستی کێشی قورس، لە 25ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە دوسڵدۆرف، ڕووبەڕووی نیڵسۆن هایسا دەبێتەوە.

کابایێل پارێزگاری لە پاڵەوانبوونی خۆی دەکات
لە لێدوانێکی کاریگەر کە کاردانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە، بۆکسێنەرە کوردەکە باسی لە ڕابردووی خۆی و ئەو گۆڕانکارییە گەورەیە کردووە کە لە ژیانی وەرزشیدا ڕویداوە.
کاباییڵ ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی 11 ساڵ پێش ئێستا خۆی لەناو یاریگادا ئامادە بووە و چاودێری یارییە بەناوبانگەکەی نێوان تایسۆن فیوری و ڤلادیمیر کلیچکۆی کردووە، و لەو کاتەدا تەنانەت نەیدەوێرا خەونی ئەوەش ببینێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆی لە هەمان پێگەدا و لەبەردەم جەماوەرێکی زۆردا لە ناو حەلەبەی بۆکسێن یاریی بكات.
کابایێل ئەوەشی خستەڕوو که سەرەڕای ئەوەی تەنیا دوو ڕۆژە پڕۆسەی فرۆشتنی گشتی بلیتەکان دەستی پێکردووە، بەڵام زیاتر لە ٪90ـی بلیتەکان بە تەواوی فرۆشراون و کۆتاییان هاتبوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بە وشە ناتوانێت وەسفی ئەو هەستە سوپاسگوزارییە بکات کە بەرامبەر بەو پشتگیرییە گەورەیەی جەماوەر هەیەتی و بە هاندەرانی گوت کە ئەوان باشترینن و پێکەوە دەتوانن ئێوارەیەکی مێژوویی و لەبیرنەکراو لە جیهانی بۆکسێن تۆمار بکەن.
عەگید کابیێل ، پاڵەوانی ئێستای کێشی قورسی بۆکسێنە، ئەمەش لەدوای ئەوەی ئۆلێکساندەر ئوسیک رەتیکردەوە چاڵێنجەکە و ڕووبەڕووبەنەوەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی پشتێنی بۆکسێن لەسەر ئاستی کێشی قورس قبوڵ بکات، بۆیە بەپێی یاسا لە دوای وادەی دیاریکراو، ئەوەی بکشێتەوە دەدۆڕێت و پشتێنەکە دەدرێت بەوی دیکە، بۆیە کابایێل پاڵەوان بوو.

بەڵام هێشتا ماوە کابایێل بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پشتێنەکەی بکات، دەبێت لە نێلسۆن هایسا بباتەوە، کە خەڵکی ئەلبانیایە و ناسراوە بە هەڵۆکەی ئەلبانیا، ڕیکۆردی 25 بردنەوەی هەیە و 23 بردنەوەی بە شێوەی نۆکاوت بووە، هیچ شکستێکی نییە، کابایێل لە بەرامبەردا خاوەنی 27 بردنەوەیە و هیچ شتێکی نییە، 19 بردنەوەی بەێشیوەی نۆکاوت هەبووە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا