یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی خانمان دەست پێدەکات

هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شارى سلێمانى ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداریی شەش یانە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی خانمان دەست پێدەکات.

سەنحاریب و ئەکاد ڕکابەرن
بەپێى ئامارەکانى قۆناغى ڕابردووى خولەکە، تیپەکانى سەنحاریبى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو شانبەشانى یانەى ئەکاد بەهێزترین بەربژێرن بۆ ڕکابەرى لەسەر بەدەستهێنانى نازناوى خولەکە.

رۆژانە سێ یاریی بەڕێوەدەچێت
شەش تیپ بەشدارن لەم قۆناغە، رۆژانە لە هۆڵى داخراوى یانەى پێشمەرگەى سلێمانى سێ یاریی بەڕێوەدەچێت و رۆژى شەممەش لە کۆتا رۆژى ڕکابەرییەکان پاڵەوان دەردەکەوێت.

یارییەکانى ئەمڕۆ

سەنحاریب- ئەمانەى بەغداد
ئافرۆدێت-ئەکاد
قەرەقوش-دەربەندیخان

هەرێز جەمال

1 کاتژمێر پێش ئێستا