ئەمشەو چامپیۆنزلیگ ژمارەیەک یاریی بەهێزى تێدایە
ئەمشەو لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن، لە دوو یاریی سەرەتادا کاتژمێر 19:45 لانسی فەڕەنسی بەرامبەر سپۆرتینگی پۆرتوگالی بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن، سەباح باکوش لە ئازەربایجان میوانداری سلاڤیا پراگ دەکات.
یارییەکانی دیکەش کاتژمێر 22:00 بەڕێوەدەچن، کاتێک یانەی بەرشلۆنە لە ئیستانبوڵ و لە یاریگەی ڕامس پارک ڕووبەڕووی یانەی گەڵاتەسەرای دەبێتەوە، بلاوگرانا ئەم وەرزە باشترینی ئەورووپایە و دووچاری شکست نەبووە، هاوکات یارییەکەی ئەمشەو سەرنجێکی زۆری لەسەرە و تەواوی بلیتەکانی یارییەکە فرۆشراون.
لە یارییەکی لوتکەدا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە مەدرید میوانداریی مان یونایتد دەکات، کوڕانی سیمیۆنی چاویان لە بەردەوامیدانە بە ئەنجامە باشەکانیان لەم وەرزەدا، لەکاتێکدا مان یونایتد بارودۆخێکی خراپی هەیە و ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوونە.
لە هەمان کاتدا، بایرن میونشن لە وڵاتی ڤایکینگەکان کە نەرویجە ڕووبەڕووی یانەی ڤایکینگ دەبێتەوە، ئەرکی بایرن تا ڕادەیەکی زۆر ئاسانە، بەڵام ڕەنگە کەشوهەوا ساردەکەی ئەو وڵاتە کێشە بۆ باڤارییەکان دروست بکات.
ئینتەرمیلانی ئیتاڵیش، لە یاریگەی جۆزێپی میازا پێشوازی لە یانەی کڵەب بروجی بەلجیکی دەکات، نێراتزۆری لە یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دووچاری شکست بوو، ئەمشەویش دەیەوێت قەرەبووی ئەو شکستە بکاتەوە.
لە یارییەکانی دیکەش، ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی لیل، ڤیاڕیاڵیش ڕووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە، لایپزیگیش میوانداریی لە یانەی ئایندهۆڤن دەکات.
3 کاتژمێر پێش ئێستا