زەیدی: جێگرانی سەرۆکوەزیران مووچە و تەرخانی دارایی و دامەزراندنی نوێیان نابێت
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆکوەزیرانى عێراق نووسراوێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران دەکات.
- زەیدی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران: ڕۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر بەربژێرەکان بدەن.
- زەیدی: جێگرانی سەرۆکوەزیران مووچە و تەرخانی دارایی و دامەزراندنی نوێیان نابێت.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە نووسراوێک داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی کۆببێتەوە.
بەربژێران بۆ ئەو وەزارەتانەى ماون لە کابینەکەى زەیدى:
- پێنجشەممە داهاتوو لە ئەنجوومەنى نوێنەران، دەنگ لەسەر چوار جێگرى سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانى جێگرانى سەرۆکوەزیران دەدرێت.
- بەربژێرەکان بریتیین لە لەیس خەزعەلى براى قەیس خەزعەلى ئەمیندارى بزووتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق، موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانیی ئەساسى عێراقى.
- محەممەد تەمیم، سەرکردە لە حیزبى تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسى.
- وەزیرى پێشووى پلاندانانى عێراق فارس بریفکانى، لە پارتى دیموکراتى کوردستان.
- چوارچێوەى هەماهەنگى، بەربژێرانى وەزارەتە بەتاڵەکانى یەکلاکردووەتەوە.
- هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، یاسر مالیکى بۆ وەزارەتى ناوخۆ.
- حەیدەر بەها، بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەربژێرکردووە.
- نایف شەممەرى بەربژێرى هاوپەیمانیی حەسمە بۆ وەزیرى بەرگری.
- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار، کە لە حکومەتەکانى پێشوودا، یەک وەزارەت بوو بڕیاردراوە بکرێتە دوو وەزارەت.
- یاسین عیساوى لە هاوپەیمانیی عەزم بەربژێرە بۆ وەزیرى ڕۆشنبیرى.
- عەلى دخێڵى لە هاوپەیمانیی مونتەسیرون بەربژێرکراوە بۆ وەزیرى گەشتوگوزار.
- سەفا کەنانى لە هاوپەیمانیی هێزەکانى دەوڵەت بەربژێرە بۆ وەزیرى وەرزش و لاوان.
- محەممەد مووسەوى لە هاوپەیمانیی سادیقون بەربژێرکراوە بۆ وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێش ئەم نووسراوەى عەلى زەیدى، بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، سەرچاوەیەکى نزیک لە چوارچێوەى هەماهەنگى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاندبوو، سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە کۆبوونەوەى شەوى دووشەممەى ڕابردوو، لەسەر جێگرانى سەرۆکوەزیران و تەواوکردنى کابینەى حکومەت ڕێککەوتن.

دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا