بافڵ جەلال تاڵەبانى لە هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدى کۆبووەوە
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بافڵ جەلال تاڵەبانى لە شارى هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدى کۆبووەوە
- کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانى و شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ ئامادەیبوون.
- لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکانى ناوچەکە تاوتوێکران.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـى تشرینى یەکەمى 2026، لە شارى هەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە مەزڵوم عەبدى، ڕاوێژکارى سەرۆکایەتیی کۆمارى سووریا.
ناوەڕۆک و تەوەرى کۆبوونەوەکە
- بارودۆخی گشتیی سووریا و پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان خرایەبەر باس.
- سەرۆکى یەکێتى، پشتیوانیی نەگۆڕی یەکێتی بۆ مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان دووپاتکردەوە.
- بافڵ تاڵەبانى: ئێمە پشتیوانی لە چەسپاندنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد لە سووریا دەکەین.
- بافڵ تاڵەبانى: هاوکاری هەر هەنگاوێک دەبین کە زامنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و هێنانەدیی سەقامگیری بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان لە سووریای نوێدا.
- مەزڵوم عەبدی بە پێزانینەوە ڕۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانى و حیزبەکەى بەرزنرخاند لە سەرخستنی گفتوگۆکان لە سووریا و پاراستنی مافی کورد لە چوارچێوەی رێککەوتنەکاندا.

دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا