کێشەی پارتی دەم و پارتی سەرلەنوێ ڕەفا گەورەتر دەبێت
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سوکایەتیکردنی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا بە پارتی دەم، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
- پارتى دەم سکاڵای دژی پارتەکەی کوڕەکەی ئەربەکان تۆمارکرد
- بەرپرسانى هەردوو پارتەکە وەڵامى یەکدییان دایەوە.
پاش ئەوەی پارتی دەم لە شاری موغڵای تورکیا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی کرد، فاتیح کۆجابیک، سەرۆکی لقی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا لە شارەکە گوتی، "فەرمانم داوە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ، شوێنی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە بە سابوون و سرکە پاکبکرێتەوە."
هەڵوێستی پارتی دەم دواى لێدوانەکە:
- لیژنەی یاسایی پارتەکە، سکاڵای یاسایی دژی ئەو بەرپرسەی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا تۆمارکرد.
- پارتەکە لەلایەن فاتیح ئەربەکانی کوڕی نەجمەدین ئەربەکانەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت.
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی بۆ پارتی سەرلەنوێ ڕەفا:
- شکۆی گەلی کورد بە سرکەی ئێوە پیس نابێت.
- ئەوانەی بە ڕق و ڕەگەزپەرستییەوە سیاسەت دەکەن، بە بێشەرمیی خۆیانەوە دەچنە مێژووەوە.
سڕی ساکک، پەرلەمانتاری پارتی دەم:
- سەرلەنوێ ڕەفا حیزبێکە لەپێناو دوو کورسی پەرلەمان، پاشەکشەی لە بەڵێنەکانی کردووە.
- شارەوانییەکانی ڕادەستی دەسەڵات کردووە.
مەراڵ دانش بەشتاش، پەرلەمانتاری پارتی دەم:
- ئەوەی پێویستە پاکبکرێتەوە، هزری ڕەگەزپەرستانە و جیاکارییە.
سەرلەنوێ ڕەفا: دەبوو پارتى دەم چاوەڕێ بکات
لای خۆیەوە سوعاد کڵچ، جێگری سەرۆکی سەرلەنوێ ڕەفا دەڵێت، دەبوو پارتی دەم چاوەڕێی ڕوونکردنەوەیان بکردایە و ئاماژە بەوەشدەکات، هەڵوێستی سەرۆکی لقی موغڵای پارتەکەیان، گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمیی سەرلەنوێ ڕەفا ناکات.
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا