دەستەی شانشینی ئوردنی بۆ فیلم پاڵپشتیی فیلمێکی شوان عەتوف دەکات

حەسەن فەلاح 5 کاتژمێر پێش ئێستا
  • دەستەی شانشینی ئوردنی بۆ فیلم، یەکێکە لە دامەزراوە هونەرییە گەورەکانی ئوردن
  • ئەمساڵ لە چوارچێوی 31 دەستپێشخەرییدا، پاڵپشتیی لە دوو فیلمی عێراقی دەکات
  • یەکێک لەو فیلمە عێراقییانە، فیلمی داهاتووی شوان عەتوفە

شوان عەتوف، ئەکتەری ناسراوی کورد، لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:

  • فیلمی داهاتووم "گای پیرۆز" هەنگاوێکی گرنگی ناوە بۆ بەرهەمهاتن
  • لەلایەن سندوقی پشتگیری فیلمی ئوردنەوە بۆ ساڵی 2026 پشتگیریی دەکرێت

ئەم هەڵبژاردنە بۆ من زۆر مانادارە؛ چونکە واتای متمانەیە بە چیرۆکێک کە باوەڕم پێی هەیە، بە دیدگایەک کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەری کارمان کردووە، بە تیمێک کە بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی پڕۆژەکە، بۆ ئەوەی ئەم چیرۆکە ڕێگای خۆی بۆ گەیشتن بە جەماوەر بدۆزێتەوە.

شوان عەتوف

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمیی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەستەکە:

  • فیلمەکەی شوان عەتوف وێنەدانەوەی هەمەچەشنییەکی سەرنجڕاکێشە لە بابەتە سینەماییەکان
  • لەگەڵ ژینگەکەی خۆیدا کاردانەوەی هەبووە
  • توانیویەتی تاقیکارانە پرسە جیاوازەکان لەخۆ بگرێت

سندوقەکە بۆ ئەمساڵ چەند کارێک بۆ فیلمە درێژە داستانییەکان و بەڵگەفیلمە درێژەکان دەکات، لەوانە:

  • بەروپێشبردن
  • کاری بەرهەمهێنان
  • کاری بەرهەمهێنانی هاوبەش
  • کاری پاش بەرهەمهێنان
حەسەن فەلاح

5 کاتژمێر پێش ئێستا