کەناڵ8 کارنامەى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنی وەزیران بڵاودەکاتەوە

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجوومەنى وەزیران
کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجوومەنى وەزیران

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەنجوومەنى وەزیران دوو تەوەرى سەرەکى تاوتوێ دەکات.
  • دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغداد لە کارنامەى دانیشتنەکەیە.
  • کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونى سەرۆک و جێگرى ئەنجوومەنى وەزیران بەڕێوەدەچێت.

زانیارى بە کەناڵ8 درا، کاتژمێر 10 کۆبوونەوەى ئاسایى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەبەرى هەرێمى کوردستان لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا دەستیپێکرد.


بڕگەی یەکەم:

  • خستنەڕووی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی شاندی دانوستانکار لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، سەبارەت بە دەقە یاساییە پێشنیازکراوەکانی ماددەی 10ـی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027.
  • ئەم بابەتە لەلایەن ئەندامانی شاندی دانوستانکارەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

بڕگەی دووەم:

گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڕێژەی 75% لە سزای دواخستنی پێدانی پارەی بەشداریی مانگانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بۆ ئەوانەی لە ماوەی 90 ڕۆژی کار سەرجەم قەرزەکانیان بەیەکجار دەدەنەوە.

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا