کۆمپانیای Epic ژیریی دەستکرد بۆ پەرەپێدانی یارییەکانی بەکاردەهێنێت
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- زانیارییەکان دزەیانپێکراوە کە کۆمپانیای Epic لەسەر یارییەکی دیزنی، ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت
- بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ خێراکردنی قۆناغی پەرەپێدانی یارییەکەیە
- بەشێک لە چاودێر و گەیمەران بەم پێشهاتە نیگەرانن

پێشووتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە Epic پاڵپشتیی لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دەکات: تیم سوینیی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش پشتڕاستی دەکاتەوە

ئەوەش ئاشکرا کراوە:
- دواکەوتنی پڕۆژەکان لە ئێپیک وای کردووە زیاتر بیر لە ژیریی دەستکرد بکەنەوە
- یارییە نوێیەکەی دیزنی کە ژانرای شووتەرە، ژیریی دەستکردی تیادا بەکاردەهێنرێت
- ژیریی دەستکردی جۆری Claude لە نووسینەوەی کۆدی یارییەکەدا بەکاردەهێنرێت

ئەم یارییە نوێیەی دیزنی، لە ئاستی هونەرییشدا، پڕ دەبێت لە هونەری خراپی ژیریی دەستکرد
چاودێران
بۆ یەکەمجار و لە ساڵی 2025 ژیریی دەستکرد لە نووسینەوەی کۆدی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بەکارهێنراوە، گەشەپێدەرە سەربەخۆ و سەرەتاییەکان دەستپێشخەر بوون و ئێستا کۆمپانیا زەبەلاحەکانیش هەمان هەنگاو دەنێن
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا