پاپای ڤاتیکان تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە
یەسنا ئومێد 5 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ڤاتیکان بە فەرمیی توشبوونى پاپا لیۆى بە شێرپەنجەى سییەکان ڕاگەیاند.
- نەشتەرگەری لابردنی بەشێک لە سیی ڕاستی بۆ کرا.
- لە کاتی نەخۆشیدا هیچ کەسێک جێگەى ناگرێتەوە.
بەگوێرەی بەرپرسانی ڤاتیکان بێت، لە نەشتەرگەرییەکەدا پزیشکەکان سیی پاپایان پشکنیوە و لە دوایدا گومانەکانی پشتڕاستکراونەتەوە کە پاپا توشبووی جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجەی سییەکانە.
نەخۆشییەکەى پاپا لیۆ:
- ڕۆژی سێشەممە چووە نەخۆشخانەی ڕۆما و لەوێ نەشتەرگەرییەکەی بۆکرا.
- بەگوێرەی پزیشکەکەی بێت نەشتەرگەرییەکە ماوەی 90 خولەکی خایاندووە و سەرکەوتوو بووە.
- پشکنینەکان دەستیانپێکردووە تاوەکو بزانن قەبارەی گرێکە چەندە و تاوەکو چ ڕادەیەکیش شێرپەنجەکە بە جەستەی پاپا بڵاوبووەتەوە.
- دواى ئەوە بڕیار دەدرێت زنجیرەی چارەسەری پاپا دەستپێبکات یاخود نا.
پاپای ڤاتیکان:
بە ڕێبەرى ئایینى یەک ملیار و 400 ملیۆن کاسۆلیکی جیهان دادەنرێت و لەکاتی نەخۆشیدا هیچ جێگرێکی نییە کە جێگەی بگرێتەوە، لەکاتێکیشدا پاپا لەوێ نەبێت کارەکانی ڤاتیکان وەک خۆی بەردەوام دەبێت تەنیا ئەو بڕیارانە ڕادەگرێت کە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەو هەیە.
پاپا لە دایکبووی ئەمریکایە لە ساڵی 1955، چەندین ساڵە وەک قەشە لە پیرۆ خزمەت بە کڵێساکان دەکات و لە ساڵی 2025 وەک پاپا دیاریکرا.
یەسنا ئومێد
5 کاتژمێر پێش ئێستا