لە ئەمریکا ساڵانە هەزاران خانم بەهۆی بەرهەمە جوانکارییەکانەوە زیان بە چاویان دەگات
گران جاف 4 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە ئەمریکا باس لە زیانەکانی بەرهەمە جوانکارییەکان کرا بۆ تەندروستیی چاو
- توێژەران باسیان لەوە کردووە کە ساڵانە تەنیا لە ئەمریکا هەزاران کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن دەکەن
- باوترین ئەو بەرهەمانەی زیان بە چاو دەگەیەنن بریتینلە: سپرای دەموچاو، چەسپی برژانگ، بەرهەمەکانی قژ، بۆیەی نینۆک، مەیکئەپەکانی چاو، ئوتوی قژ و کۆمەڵێک بەرهەمی دیکە
- ئەم بەرهەمانە لەناو خانماندا بە مەترسیدار باس ناکرێن چونکە لە ماڵی هەموو کەسێکدا هەن و ڕۆژانە بەکاردێن، بەڵام کاتێک بەرکەوتنیان لەگەڵ چاوەکاندا دەبێت، زیانی گەورە دەگەیەنن
- بە گوێرەی ئامارەکان، لە نێوان ساڵانی 2005-2024، زیاتر لە 42 هەزار کەس بەهۆی ئەم بەرهەمانەوە زیان بە چاویان گەیشتووە و سەردانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنیان کردووە
- لە پێنج کەسیان چواران خانمان بوون و تێکڕای تەمەنیان 24 ساڵ بوو
- لەگەڵ ئەوەشدا منداڵانی چوار ساڵ و بچوکتریش بەشێکی ئەو کەسانە بوون
- 46%ـی حاڵەتەکان بەهۆی سووتانی کیمیاییەوە بووە لە کەسانی خوار 18 ساڵدا، بەڵام تەنیا 1%ـی ئەم جۆرە سووتانە لە کەسانی پێگەیشتوودا بەدیکرا
- ئەو بەرهەمانەی سووتانی کیمیاییان دروستکردبوو، برتیبوون لە بەرهەمەکانی پێست، عەتر، بۆیەی نینۆک، سپرا و شامپۆی قژ
- نزیکەی 70%ـی ئەو منداڵانەی تەمەنیان چوار ساڵ یان کەمتر بوو، بەرهەمەکانیان بەبێ چاودێریی دایکوباوکیان بەکارهێنابوو
- لە کەسانی پێگەیشتوودا ئەم زیانانە جیاواز بوون، بەجۆرێک 56%ـی حاڵەتەکان بەهۆی برینداربوونەوە بوو، 22%ـیشیان بەهۆی سووتان بە گەرمی بوون
گران جاف
4 کاتژمێر پێش ئێستا