عێراقچى هۆشداری لە پیسبوونی ژینگەی کەنداو دەدات
سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- وەزیری دەرەوەی ئێران داوا دەکات پیسبوونی ژینگە لە کاتی جەنگدا وەک تاوانی جەنگ سەیر بکرێت.
- عێراقچی: بەهۆی بەردەوامیی جەنگەوە، ژینگەی کەنداو ڕووبەڕووی کارەسات بووەتەوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و بە ئامانجگرتنی پاڵاوگەکانی سووتەمەنیی تاران هەندێک جار ڕۆژێک بۆ سێ ڕۆژ ئاسمانی تاران ڕەش بووە، چەندین خەڵکیش دووچاری ژەهراوی بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران
- بەهۆی بەردەوامی گرژییە سەربازییەکانەوە، ژینگەی کەنداو ڕووبەوڕووی کارەسات بووەتەوە.
- داواکارین ئەوەی بەرامبەر ژینگە دەکرێت لە کاتی جەنگدا بە تاوانی جەنگ هەژمار بکرێت.
- تاوەکو سیاسەتەکانی ئەمریکا لەو ناوچەکە بەو جۆرە بەردەوام بێت و ژینگەی ناوچەکە بەو شێوە دەمێنتەوە.
- بەهۆی بارینی بارانی ڕەش لە تاران چەندین خەڵک تووشی ژهراوی بوونی کیمایی بوون.
قسەکانی عێراقچی لە کاتێکدایە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژینگەش دەڵێن، بەهۆی شەڕی بەردەوامی ئێران و ئەمریکا و هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوت گوێزەرەوەکان ئاوەکانی کەنداو زیانی گەورەیان بەرکەوتووە کە دەیان ساڵی دەوێت تاوەکو کاریگەرییە کوشندەکانی ئاسایبکرێتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئێران مووشەکێکی پێشکەوتووی دژی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەکارهێنا
سامیا حەسەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا