ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی یەکدی بەردەوامن

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەندامێکی خزمەتگوزاریی ئۆکرانیا بە گریان و دانانی گوڵەوە یادی یەک ساڵەی کوژراوانی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری خیرسۆن دەکاتەوە. 11ی تشرینی دوەمی 2023.
ئەندامێکی خزمەتگوزاریی ئۆکرانیا بە گریان و دانانی گوڵەوە یادی یەک ساڵەی کوژراوانی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری خیرسۆن دەکاتەوە. 11ی تشرینی دوەمی 2023.

پووختەی هەواڵەکە

  • بەهۆی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەلایەنی کەم شەش کەس کوژراون.
  • لەبەرامبەردا ئۆکرانیا هێرشی فراوانی درۆنی کردە سەر ڕووسیا.
  • زێلینسکی:  ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکانی وزە و 600 هەزار کەس بەبێ کارەبا ماونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەرپرسانی ئۆکرانیاوە کۆکراونەتەوە،بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە سێ کەس لە کیێڤی پایتەخت کوژراون، دوو کەس لە ناوەندی نیپرۆپێترۆڤسک و یەکێک لە باشووری هەرێمی زاپۆریژیا کوژراوە.


بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا

  • سەرۆکی شارەوانیی کیێڤی پایتەخت ڕایگەیاندووە، کارەبا لە بەشی زۆری شارەکە بڕاوە.
  •  ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، هێرشەکانی ڕووسیا 600  هەزار کەسی بەبێ کارەبا کردووە.

بێڕێزی بەرامبەر ئەمریک

زێلینسکی دەڵێت، ڕووسیا بەدیاریکراوی ئەو دامەزراوانەی وزەی بە ئامانجگرتووە کە لە ئاگربەستەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاماژەی پێکرابوو ئەمەشی بە بێڕێزی بەرامبەر ئەمریکا وەسفیکرد.

لەبەرامبەردا سوپای ڕووسیاش دەڵێت، لە ماوەی شەوی ڕابردوو 902  درۆنی ئۆکرانییان خستووەتە خوارەوە و 180 درۆنییان لە دەورووبەری مۆسکۆی پایتەخت بووە.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا دادەنرێت و بەهۆیەوە کارەکانی ژمارەیەک فڕۆکەخانەی ڕووسیا بۆ چەند کاتژمێرێک ڕاگیران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا