بڕیاری لێخۆشبوونی 100% بۆ سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی درا

مەعاز فەرحان 3 کاتژمێر پێش ئێستا
فۆتۆ؛ حەمە سوور
فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەر کۆبووەوە.
  • لە کۆبوونەوەکەدا داواکارییەکى وەزارەتى کار پەسەند کرا.
  • دەرفەت بە کۆمپانیا و خاوەنکاران درا کرێکاران دەستەبەر بکەن.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوونی 100% بۆ سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی درا.


وەزارەتى کار کاروبارى کۆمەڵایەتى:

  • لەسەر داوای وەزارەتەکەمان بڕیارى لێخۆشبوونی 100% دراوە.
  • داوا لە خاوەنکار و شوێنکارەکان دەکەین سوود لەم لێخۆشبوونە وەربگرن.
  • لە ماوەی 90 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران بکەن.

دەستەبەرى کۆمەڵایەتى:

  • لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران هەیە.
  • بەگوێرەى یاساکە دەبێت سەرجەم پرۆژەكان، كرێكارەكانیان دەستەبەر بكەن.
  • پێویستە 17%ـی مووچەی كرێكارەكە وەكو بەشداریی مانگانە بدەنە بەڕێوەبەرایەتییەكانیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.
  • 5%ـی لە ئەستۆی كرێكارەكە خۆیەتی و 12 %%ـی لە ئەستۆی خاوەنكارە.
  • هەر كرێكارێک دەستەبەر بکرێت دەتوانێت خانەنشین بێت.

دەستەبەری کۆمەڵایەتى بەگوێرەى یاسای ژمارە 39ـی ساڵی 1971ـی عێراقی و هەمواركراو بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2012ـی پەرلەمانی كوردستانە.

مەعاز فەرحان

3 کاتژمێر پێش ئێستا