د. بەنان هەورامی: شەکرە و بەرزەفشاری خوێن مەترسیی لەدایکبوونی منداڵی نەبەکام زیاد دەکەن
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
منداڵی نەبەکام واتای چییە؟
- ئەو منداڵانەی پێش 37 هەفتەی دووگیانی لەدایک دەبن ، پێیان دەوترێت منداڵی نەبەکام
هۆکارەکانی منداڵی نەبەکام کە پەیوەندیی بە دایکەوە هەیە
- بوونی نەخۆشی، وەک شەکرە و بەرزەفشاری خوێن
- بوونی تا
- شێوەی منداڵدان
- بوونی گرێ لە منداڵداندا
- کوونبوونی ئەو پەردەیەی چواردەوری منداڵەکەی داوە
- خواردنەوە کحولییەکان
- جگەرەکێشان
- دووگیانبوون پێش تەمەنی 17 ساڵی یان دوای تەمەنی 35 ساڵی
هۆکارەکانی دروستبوونی منداڵی نەبەکام کە پەیوەندیی بە منداڵەکەوە هەیە
- منداڵی دووانە و سیانە
- ئەو منداڵانەی کێشەی بۆماوەییان هەیە
- ئەو منداڵانەی کێشەی زگماکییان هەیە
منداڵی نەبەکام چۆن دەناسرێتەوە؟
- جەستەی مووی پێوەیە
- قەبارەی جەستەی بچووکە
- کێشەی هەیە لە هەناسەداندا
- کێشەی هەیە لە خواردندا
منداڵانی نەبەکام تووشی ئەم کێشە تەندروستییانە دەبنەوە
- کێشەی هەرسکردن
- کێشی هاوسەنگیی پلەی گەرمی جەستە
- کێشە لە تەندروستیی مێشکیاندا
- کێشە لە دڵدا
- کێشەی زیندەچالاکیی جەستە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
پسپۆڕێکی منداڵان چەند رێنماییەکی گرنگ بەو دایکوباوکانە دەدات کە تازە منداڵیان دەبێت
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا