بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باس لە دۆخی پەروەردە لەشارەکە دەکات

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە

  • بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا 29 خوێندنگە هەیە کە تەواونەکراون و 16 خوێندنگە لە خانووی کرێدان و 36 خوێندنگە چۆڵکراون.
  • نەژاد عەبدوڵا: 38 خوێندنگە لە کابینەدان یان بەشێک لە پۆلەکانیان لە کابینەدایە و  ئانزۆ فاوندەیشن لە ماوەی چوار ساڵدا 300 خوێندنگەی نۆژەنکردووەتەوە.
  • پەروەردەی سلێمانی: کێشەی دابینکردنی نەوتمان بۆ ناوەندەکانی خوێندن نییە و بڕێکی باشی نەوت عەمبارکراو لە خوێندنگەکان هەیە.
  • نەژاد عەبدوڵا: نزیکەی 80 خوێندنگە کێشە بەکرێ گرتنی حانووتیان هەیە.

نەژاد عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  لە کاتی کردنەوەی خوێندنگەیەکی نوێ لە سنووری شارەدێی سیتەک باسی لە دۆخی پەروەردە لە سنووری سلێمانی  کرد و کێشەکان و ئەو کارانەی لە بواری بیناسازی خوێندنگەکان لەماوەی ڕابردوو کردوویانە خستەڕوو.


بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی:

  • لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 16 خوێندنگە لە خانووی کرێدان و 36 خوێندنگە چۆڵکراون 38 خوێندنگە لە کابینەدان یان بەشێک لە پۆلەکانیان لە کابینەدایە.
  • لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 29 خوێندنگە کە تەواونەکراون و پارەیان لای حکومەت ماوە.
  • بەشێک لە خوێندنگەکان ڕێژەی 50٪ کارەکانیان تەواوبووە و هەندێکیان ڕێژەی تەواوبوونیان 80٪ بۆ 97٪ـە،
  • داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە و نووسینگەی سەرۆکوەزیران، دەکات بەپەلە بێن بەدەم داواکاریی بەڵێندەرانەوە و خوێندنگەکان تەواوبکرێت و ڕادەستیان بکرێت.

کارەکانی ئانزۆ فاوندەیشن

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باسی لەوەکرد، ئانزۆ فاوندەیشن لە ماوەی چوار ساڵدا 300 خوێندنگەی نۆژەنکردووەتەوە و ڕێکخراوەکان یارمەتیدەریانن لە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگەکان و دەشڵێت،  بۆ خوێندنگە تەواونەکراوەکان لەگەڵ ئانزۆ فاوندەیشن لێکتێگەیشتنیان هەیە و بەم نزیکانە داوا لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی لێکتێگەیشتنێک، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خوێندنگانە.

نەوت بۆ خوێندگەکان

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ناوەندەکانی خوێندن، کێشەی دابینکردنی نەوتمان نییە و ئامادەکارییان بۆ کردووە .

  • بڕێکی باشی نەوتی عەمبارکراو لە خوێندنگەکان هەیە و ئەو کێشەیە بۆ ئەمساڵی خوێندن چارەسەر بووە، هەمیش بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە کە دەتوانن ئامێری گەرمکەرەوە بەکاربهێنن.
  • داهاتی حانووتەکان دەدرێتەوە بە خوێندنگەکان خۆیان و لیژنەش دروستکراوە بۆ بەدواداچوونی کاری خوێندنگەکان و ئەگەر خوێندنگەیەک ڕێژەی خوێندکارەکەی کەمبوو نەتوانرا حانووت بەکرێ بگرن، ئەوا حانووتەکەیان بە هەرەوەزی بەڕێوەدەبرێت.
  • ئێستا نزیکەی 80 خوێندنگە کێشەی بەکرێ گرتنی حانووتیان هەیە و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەرهێڵن بۆ چارەسەرکردنی.
  • ڕێنمایی دانراوە بۆ حانووتەکان بۆ ڕێگریی لە حاڵەتی گرانفرۆشی و لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوام چاودێری دەکات.
  • لە ساڵی ڕابردووەوە داوامانکردووە، سیستمی جی پی ئێس لەناو پاسەکاندا دابنرێت و ئێستا وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنە و ئەو پرسە سەرپەرشتی دەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پەروەردەی سلێمانی فەرمانی پشکنینی مەرجەکانی سەلامەتی بە خوێندنگەکان دەدات

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا