پێشمەرگە گەڕایەوە سەر ڕێچکەى سەرکەوتن

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

• پێنج گۆڵ و سێ خاڵ
• پێشەنگى خولەکە مانەوە

لە گەڕى شەشەم خولى نایابى یانەکانى عێراق بۆ تۆپى پێ، پێشمەرگەى سلێمانى سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا

پێشمەرگەى سلێمانى ئەمڕۆ لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا بووە میوانى حدود، دواى دوو شکست لە گەڕەکانى پێشوو نوێنەرەکەى سلێمانى گەڕایەوە سەر ڕێچکەى سەرکەوتن و پێنج بە یەک لە حدودى بردەوە.


دوو گۆڵى سەرەتا لە ڕێگەى ئێرنێست بواتینگ و دوو گۆڵى دیکەش ئەیاد دیاری و گۆڵێکى دیکەش بە هەڵە یاریزانێکى حدود تۆماریکرد.


بەو ئەنجامەش، پێشمەرگەى سلێمانى بە پانزە خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى خولەکە قایمتر کرد.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا