گایل مۆنفیس ناوی خرایە لیستی یاریزانە دێرینەکانەوە
پوختەی هەواڵ:
- گایل مونفیس، یاریزانی تێنسی سەر زەویی فەرەنسی، لە پێنجی تشرینی یەکەمەوە بە فەرمی چووەتە ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی وازهێنانیان ڕاگەیاندووە.
- ئەم هەنگاوە مافی بەشداریکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ ڕادەگرێت و لەو ماوەیەدا ناتوانێت بەشداریی هیچ پاڵەوانێتییەک بکات.
- مۆنفیس کۆتا ئەندامی سەردەمی «چوار باشترینەکە"یە کە وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.
- مونفیس لە ژیانی وەرزشییدا 13 نازناوی فەرمی بەدەستهێناوە و مێژوویەکی گەورەی تۆمار کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، گایل مۆنفیس، یاریزانی تێنسی سەر زەویی فەرەنسی، لە ڕێکەوتی 5ی تشرینی یەکەمەوە لەلایەن دەسەڵاتی نەزاهەی نێودەوڵەتیی تێنسەوە بە فەرمی وەک یاریزانێکی دێرین (وازیهێناوە) هەژمار کراوە.
مۆنفیس کە لە پێشوودا لە خانەی شەشەمی ڕیزبەندیی جیهانیدا بووە، دوای داواکارییەکەی بۆ چوونە ناو لیستی خانەنشینکراوان، مافی بەشداریکردنی لە خولەکاندا بۆ ماوەی شەش مانگ لەدەست دا.
یاساکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددە وزەبەخشەکان بەردەوام داوا دەکات ئەو یاریزانانەی وازیان هێناوە ناویان لە لیستی پشکنینەکاندا بمێنێتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی ]پشکنینی هەڕەمەکیی، کە ئەوەش وەکو ئامادەکارییەکە بۆ گەڕانەوە، یاخود ئەگەرەکانی گەڕانەوەی هەر یاریزانێک بۆ نێو یاریگەکانی تێنسی سەر زەوی.
لەم بارەیەوە یاریزانەکە هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە، کە ئەوەش زانیارییەکان پشتڕاست دەکاتەوە و بەوەش وەک کۆتا ئەندامی «چوار باشترینەکە» لە دوای سۆنگا، سیمۆن و گاسکێ، وازهێنان ڕادەگەیەنێت.
یاریزانەکە لەدوای یاریکردن بە نیازە وەک «بەڕێوەبەر» لە کۆمپانیایەکی سویسری کار بکات، مونفیسی تەمەن 40 ساڵ لە ساڵی 2004ەوە بووەتە پیشەگەر و 13 نازناوی بردووە، دیارترینان نازناوی خولی ئۆکلاند بوو لە ساڵی 2025دا.
1 کاتژمێر پێش ئێستا