ئاربێلوا 33 هەزار دۆلار سزا درا

نەورۆز عوسمان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ئەلڤارۆ ئاربێلوا، ڕاهێنەری فولهام 33 هەزار دۆلار سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا.
  • سزاکەی ئاربێلوا بەهۆی لێدوانەکانییەوە بوو کە ئاماژەی بەوە کردبوو ناوبژیوانان ڕێگە بە شکستهێنانی مانچێستەر یونایتد نادەن.
  • ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دانی بە سەرپێچییەکەیدا نا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەراوە ئاگادارکرایەوە.
  • یانەی فولهام لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی تەنیا دوو خاڵ لە شەش یاریی دەستپێکدا کۆتا پلەی ڕیزبەندیی پرێمەرلیگی گرتووە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزایەکی دارایی بە بڕی 25 هەزار پاوەند (33 هەزار دۆلار) بەسەر ئەلڤارۆ ئاربێلوا، ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی فولهامدا سەپاند، ئەمەش دوای ئەوەی ڕایگەیاند، کە "ناوبژیوانان ڕێگە بە مانچێستەر یونایتد نادەن تووشی شکست ببێت."

ناوبراو ئەم لێدوانەی لە دوای یارییەکەیان لە پرێمەرلیگدا خستە ڕوو، کە لە مانگی ئەیلوولدا لە یاریگەی «کراڤین کۆتاج» لە نێوان هەردوو یانە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتایی هات، کاتێک ماتیۆس کۆنیای بەڕازیلی لە خولەکی 89 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد.

لای خۆیەوە، یەکێتییەکە ڕایگەیاند کە ئاربێلوا دانی بە سەرپێچییەکەیدا ناوە و ئاگادارکردنەوەشی ئاراستە کراوە، چونکە لێدوانەکەی لە چاوپێکەوتنی دوای یارییدا گومان خستنە سەر بوو لەسەر بێلایەنیی ناوبژیوانانی خولەکە.

یانەی فولهام لە شەش یاریی دەستپێکی ئەم وەرزەدا تەنیا دوو خاڵی کۆ کردووەتەوە و لە دوایین پلەی ڕیزبەندیی خولی نایابی ئینگلیزیدایە، ئەوەش ئاربێلوا و ستافەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر کردووەتەوە.

نەورۆز عوسمان

1 کاتژمێر پێش ئێستا