ڤینیسیۆس: کاتی ڕاگەیاندنی سزاکەم زۆر نەگونجاو بوو

مەبەست عەدنان 39 خولەک پێش ئێستا
  • ڤینیسیۆس تووڕەبوونی لە کاتی گۆڕانکارییەکەی بەرامبەر ڕۆما بە شتێکی ئاسایی ستایش دەکات.
  • ئەستێرە بەرازیلییەکە تێگەیشتنی بۆ ناڕەزایەتی و دروشمەکانی هاندەران لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیو دەربڕی.
  • ناوبراو سەرسوڕمانی خۆی بەرامبەر کاتی ڕاگەیاندنی سزای سڕکردنی بە 4 یاری دەربڕی.
  • جەختی کردەوە هەرگیز توندوتیژی بەکارنەهێناوە و بێ گومان بەهێزتر دەگەڕێتەوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی ریاڵ مەدرید، دوای گۆڕانکارییەکەی لە یارییەکەیان بەرامبەر ڕۆما لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ڕایگەیاند تووڕەبوونی ئاساییە چونکە هەمیشە دەیەوێت یاری بکات و هاوکاری تیپەکە بێت. سەبارەت بە دروشمی ناڕەزایەتی هاندەرانیش ڕونیکردەوە، حەزی دەکرد پشتگیری بکەن، بەڵام تێدەگات چونکە هاندەران بلیتیان بڕیوە و مافی خۆیانە.

ڤینی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سزای ڕاگرتنی بە 4 یاری لە لالیگا بەهۆی ڕووداوەکەی ڤیاڕیاڵ، کە تەنیا دوو کاتژمێر پێش یارییەکەی ڕۆما بڵاوکرایەوە. ڤینیسیۆس ئاماژەی بەوەکرد، کە هەموو ڕۆژەکەیان لەبەردەستدا بوو بەڵام لە کاتی گەیشتنی بۆ یاریگە زانیویەتی. ڕوونیشیکردەوە هەرگیز توندوتیژی بەرامبەر هیچ یاریزانێک بەکارنەهێناوە و هەموو کات خۆی تووشی لێدان دەبێتەوە، لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە بەهێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە.

مەبەست عەدنان

39 خولەک پێش ئێستا