توێژینەوەیەکی نوێ پێشبینی بۆ شوێنی گۆڕی نێڤەرتیتی دەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • نێڤەرتیتی لە دیارترین شاژنەکانی میسڕی دێرین بووە
  • هاوژینی گەورە فیرعەون توت عەنخ ئامون بووە
  • تاوەکو ئێستا شوێنی ناشتنەکەی دیار نییە
  • توێژینەوەیەکی نوێ گومان دەکات لە پشتەوەی شوێنی ناشتنی توت عەنخ ئامون بەڵگەی بەرجەستە هەبێت لەبارەی شوێنی ناشتنەکەی
شوێنی ناشتنی توت عەنخ ئامون

توێژینەوەکە:

  • چەند یەکەیەکی ناشتن لە پشتەوەی گۆڕی توت عەنخ ئامون دۆزراونەتەوە
  • پێشبینی دەکرێت ئەم یەکانە بەڵگەی بەرجەستە بن لەبارەی شوێنی ناشتنی نێڤەرتیتی
  • ساڵی 2015 بۆ یەکەمجار ئەم بیردۆزە شوێنەوارییە سەریهەڵداوە
  • تاوەکو ئێستا بە فەرمی یەکەی ناشتنەکان نەدۆزراونەتەوە

ئەم پێشهاتە بۆچی گرنگە؟

  • شێوازی بیرکردنەوەی شارەزایانی شوێنەوار و مێژوو دەگۆڕێت لەباری ڕێوڕەسمی ناشتن لەلای خێزانی شاهانەیی میسڕی دێرین
  • بیرۆکەی نوێ پێشکەش دەکات لەبارەی مامەڵە سیاسی و ئایینییەکانی سەردەمی عەمارنە (1348 پ.ز بۆ 1320 پ.ز)

نێڤەرتیتی:

  • بەنزیکەی سێ هەزار و 300 ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمی هەژدەیەمین شانشینی میسڕییە دێرینەکان ژیاوە
  • یەکێک بووە لە دیارترین شاژنەکانی میسڕی دێرین
  • چەندین دەقی هێرۆگلیفی و پەیکەری تایبەت بەم شاژنە دۆزراونەتەوە
  • ڕیفۆرمی لە ئاییندا کردووە و ئامونی خستووەتە ناوەندی پەرستشەکانەوە
  • ڕۆڵی لە پەیوەندییە ناوخۆییەکان و جیۆ-سیاسییەکاندا هەبووە
  • کەسایەتییەکی ناسراوی ناو خەڵک بووە و لە ڕێوڕەسمەکاندا بەشدار بووە
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا