پێشانگەی هاوبەشی 24 کاتژمێر لە هەولێر دەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- پێشانگەکە لە ڕێکخستنی وەهبی ڕەسوڵ و بەهایدنە
- ڕێکەوتی 18 بۆ 31ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت
- ڕۆژانە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ لە گالەری جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە

لە ناوەڕۆکی کاتەلۆگی ئەم پێشانگە هونەرییەدا ئاماژە بەوە دراوە:
"پڕۆژەی 24 کاتژمێر"، ئەوەمان بۆ دەخاتەڕوو، کە بەردەوامیی ڕاستەقینە لە دووبارەکردنەوەی ڕابردوودا نییە، بەڵکو لە گواستنەوەیەکی هۆشیارانە و لە پەیوەندیی نێوان ئەوەی هەیە و ئەوەی دەتوانێت لەدایک بێت، سەرچاوە دەگرێت."

پڕۆژەی هونەریی 24 کاتژمێر:
- لە 24 تابلۆی هاوبەش پێکهاتووە
- کەنڤاس لەم پڕۆژەیەدا دەبێتە کایەیەکی فەلسەفیی نێوەندگیر
- هەوڵێکی فەلسەفییە بۆ تاقیکردنەوەی مەرجەکانی هاوکاری، پێکگەیشتن و بەدیهێنانی هاوبەش
- دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بیرکردنەوە و گریمانە بۆچوونی ئەوەی کە داهێنان لەو شوێنەدا سەرهەڵدەدات کە مرۆ ئەوی دیکە وک سنوورێک نابینێت

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا