ئۆجەلان: بە پیلانگێڕی و فێڵ و تەڵەکە برامە ئیمراڵی
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەکی بۆ 20ـەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد نارد.
- ڕەخنە لە هەڵوێستى یەکێتیى ئەورووپا دەگرێت.
- جەخت لەسەرخستنى پرۆسەى ئاشتى دەکاتەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە نامەکەدا دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی بۆ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گرنگ و مێژووییە، داواى هاوکارى بۆ سەرخستنى دەکات.
ناوەڕۆکى نامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان:
- دەستگیرکردنم "پیلانگێڕی، فێڵ و تەڵەکە" بوو.
- گەلی ئەورووپا بێئاگا بوون لەوەی بەرامبەرم کراوە.
- یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵی بونیادنەرانەی لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورددا هەبێت.
- پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کار بۆ ئاشتی و دیموکراسییەت بکرێت.
- ئەوەی ئێستا لە تورکیا دەیکەن، گرنگ و بایەخدارە.
- لەبری شەڕ، قڕکردن و جیاکاری، کێشەکان بە ڕێگەی یاسایی و سیاسیی چارەسەر بکرێن.
تازەترین دیدى ئۆجەلان بۆ پڕۆسەى ئاشتى:
- پڕۆسەی ئاشتی کارێکی جددییە.
- ئەم پڕۆسە بۆ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەنگاوێکی مێژووییە.
- سەرکەوتنی پڕۆسەکە، ئاشتی، ئارامی و دیموکراسییەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
ئۆجەلان لە 15ـى شوباتی 1999، لە کینیا دەستگیر کرا و برایەوە تورکیا، خۆى لە چەندین نووسین و دیداردا دەستگیرکردنەکەى لە پیلانى هاوبەشیى سی ئای ئەی، دەزگای میت و موسادى ئیسرائیل ناوبردووە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا