لە بەلەمەوانییەوە بۆ ئەسپسواری؛ دەربەندی ڕانیە لە فێستیڤاڵی پاییزدا جمەی دێت لە گەشتیار
ئارام قەرەداغی 59 خولەک پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- فێستیڤاڵى پاییز لە دەربەندى ڕانیە بەردەوامە
- فێستیڤاڵەکە جمەى دێت لە گەشتیار
فێستیڤاڵى پاییز لە دەربەندى ڕانیە بەردەوامە، فێستیڤاڵەکە جمەى دێت لە گەشتیار و گەنجان بەگرووپ لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانەوە دەچنە فێستیڤاڵەکە.
- لە فێستیڤاڵەکەدا ڕۆژانە چەندین چالاکى جۆراوجۆر و یارى وەرزشى ئەنجامدەدرێت و گەنجان بەکۆمەڵ بەشدارى لە چالاکییەکان دەکەن.
- لە فێستیڤاڵەکەدا، چالاکى بەلەمەوانى، پاراگلایدەر، ماراسۆن، ئەسپسوارى و ماتۆڕسوارى و ئۆف ڕۆد ئەنجام دەدرێت و شوێن بۆ شەومانەوە و کەمپەین ئامادەکراوە.
- لە فێستیڤاڵەکەدا بەردەوام چالاکى هونەرى پێشکەش دەکرێت و خواردەمەنى جواروجۆرى ناوچە جیاوازەکانى کوردستان ئامادەکراوە.
پەیامنێرى کەناڵ8 قسەى لەگەڵ چەند گەشتیارێک کردووە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستانەوە سەردانى فێستیڤاڵەکەیان کردووە و دەڵێن ساڵانە سەردانى فێستیڤاڵەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئارام قەرەداغی
59 خولەک پێش ئێستا