مامۆستاکەى هەڵەبجە لە چین نەکوژرا بوو؛ خنکا بوو

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دواى چل ڕۆژ لە مردنى تەرمەکەى لە چینەوە گەڕێنرایەوە هەڵەبجە.
  • لە سەرەتادا دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە کوژراوە.
  • کەسوکارەکەى دڵنیابوونەوە کە کێشەى نەبووە و بە "فەرمانى خودایى" مردووە.

تەرمى مامۆستا محەممەد لە چینەوە گەڕێنرایە بەغداد و دواتر بەڕێکرا بۆ هەرێمى کوردستان، شەوى ڕابردوو لە گۆڕستانى غەریبانى هەڵەبجە بەخاکسپێردرا.


میهرەبان حەمەسەعید، کەسوکارى کۆچکردوو:

  • ڕۆژى 16ـى ئەیلوول بۆ ماوەى 10 ڕۆژ سەردانى چینمان کرد.
  • لەو ماوەیەدا دڵنیابووینەوە لە ئاودا خنکاوە و گیان لەدەستدانەکەی تاوانکاریی نەبووە.

8ـى ئەیلوول تەرمەکەى دۆزرابووەوە

تەرمى محەممەد سەعدەدین، مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجە لەلایەن هاوڵاتییەکى چینی لە شارى چینگداو لە نزیک ڕووبار دۆزرایەوە، دواتر پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادارکرایەوە.

محەممەد سەعدەدین، خوێندکاری دکتۆرا بووە لە بەشی کۆمپیوتەر و دووەم ساڵی خوێندنەکەى بووە. سەڵتە و تەمەنی 37 ساڵ بوو، خەڵکى گوندى نارنجڵەی سنوورى شارەدێى بیارە بوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

تەرمی مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە لە وڵاتی چین دۆزرایەوە

قوباد تاڵەبانى داوایکرد چین هۆکارى گیان لەدەستدانى خوێندکارە هەڵەبجەییەکە ڕوونبکاتەوە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا