بۆ یەکەمجار ددانێکی زیادە لە چاوی کەسێکدا دۆزرایەوە
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە گۆڤاری زانستی پزیشکیی چاودا حاڵەتێکی دەگمەنی چاو بڵاوکرایەوە
- لە هندستان کوڕێکی 16 ساڵ ددانێکی زیادە لە چاویدا دەرکەوت
- ددانەکە کەڵبە بووە و هیچ شانەیەکی دیکەی وەکو پێست، ئێسک و نینۆکی لەگەڵ نەبووە وەکو زۆر جار لە حاڵەتەکانی گرێی تێراتۆمادا دەبینرێت
- پێش مانگێک کوڕەکە هەستی بە ئاوسانێکی بێئازار کردووە لە پێڵووی سەرەوەی چاوی ڕاستی
- پاش پشکنینی تیشک دەرکەوت، ددانێکی کەڵبەیە و هەموو پێکهاتەکانی ددانەکەی تێدایە
- دروستبوونی ددان لە شوێنی دیکەی جەستە بینراوە پێشتر، بەتایبەتی لە بۆشاییەکانی ڕوومەت لە پشتەوەی ئێسکی ڕوومەت
- بەڵام ئەمە یەکەم جارە ددان لە ئێسکی چاوەوە دروست ببێت و دەستنیشان بکرێت
- نەشتەرگەرەکان ددانەکەیان دەرهێنا و ئێستا دۆخی تەندروستیی کەسەکە جێگیرە
- نەخۆشی بۆماوەیی یان گرفتە زگماکییەکان دەکرێت هۆکاربن بۆ دروستبوونی ددان لە دەرەوەی دەمدا
- لە پاش لابردنی ددانەکە ئەگەری دروستبوونەوەی ددانەکە زۆر کەمە


گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا