کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان بۆچی لە میسڕە؟
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان بەشداری لە پانێلێکدا کرد لەبارەی: هاوبەشی بەرهەمهێنان لە ناوچەکەدا
- پانێڵەکە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئێل گوونە لە میسڕ
- باڤی یاسین، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی فیلمی کوردستان، بەشدارە لە پانێڵەکاندا

کۆڕبەندەکە کەسانی پسپۆڕی بواری پیشەسازی فیلمی کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هاوبەشیی بەرهەمهێنانی ناوچەکە و دەرفەتەکانی هاوبەشیکردن لە سەرتاسەری کەرتی فیلمدا:
- کوردستان و ئوردن ڕۆڵی سەرەکیی دەگێڕن لەم هاوبەشیکردنەدا
- باڤی یاسین نوێنەرایەتیی سینەمای کوردستانی کردووە و جەختی لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لە بەرهەمهێنانی هاوبەش و پاڵپشتیی دارایی فیلمەکاندا
بەشداریی دەستەی فیلمی کوردستان وەک بەشێک لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانی فیلمدا دێت، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پیشەسازییەکە و پاڵپشتیکردنی دەرفەتەکان بۆ سینەماکاران و بەرهەمە کوردییەکان.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گونە:
- ماوەی نۆ ساڵە لە میسڕ بەردەوامە
- یەکێکە لە دیارترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی میسڕ و جیهانی عەرەبی
- ساڵانە چەندین کۆڕ و پانێڵی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی سینەما پێشکەش دەکات
لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەدا:
- کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان سەکۆی تایبەت بە بەبازاڕکردنی هەیە
- باڤی یاسین وەکو دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە لە پانێڵە جیاوازەکاندا بەشدارە
- باڤی بەشدار بووە لە ڕێوڕەسمی ڕۆیشتن بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا