دۆزینەوە نوێیەکەی شانەدەر بۆچی گرنگە؟
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- دۆزینەوەکە لەبارەی پاشماوەی ڕووفاتی مرۆڤێکی نیاندەرتاڵە لە ئەشکەوتی شانەدەر
- لەسەر پاشماوەکە شوێنەواری برینداربوون بە ڕم دۆزراوەتەوە
- مرۆڤە بریندارەکە ماوەی ساڵێک بە برینەکەیەوە ژیاوە
- نیشانەیەکی نوێیە بۆ بوونی پەیوەندیی و سۆز لەنێوان نیاندەرتاڵەکان
- مێژووی ئەم پاشماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر

دۆزینەوەکە، دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی شوێنەواریی هاوبەشە لەنێوان:
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سۆران
- فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری مێرگەسۆر
- دەستەی شوێنەوارناسانی زانکۆی کامبریجی بەریتانی

هاوکارییە درێژخایەن و بەرهەمدارەکەمان لەگەڵ زانکۆی کەیمبریج و تیمە جیهانییەکەیدا، لە سەرووی هەموویانەوە دکتۆر ئێما پۆمیرۆی و پڕۆفیسۆر گرایم بارکەر، بەردەوامە لە دەرخستنی نهێنییە مەزنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لە هەرێمی کوردستاندا
دۆزینەوەکە چی ڕووندەکاتەوە؟
- نیاندەرتاڵەکان پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتیی باشیان هەبووە
- سۆز و بەبەزەیی بوون لەگەڵ یەکتردا
- وەکو خێزان ژیاون
- تیماری برینەکانی یەکتریان کردووە
- هۆشمەند بوون

ڕەنگە ئەم دۆزینەوەیە، کۆنترین بەڵگەی ناسرو بێت، لەبارەی توندوتیژیی کوشەندەی نێوان مرۆڤەکان بە بەکارهێنانی ڕمی دارینی تیژکراو لە تۆمارە بەبەردبووەکاندا
دەرئەنجامی توێژینەوەکە
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا