پڕۆگرامێک بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا دادەڕێژرێتەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و ئینیستیتیوتی مەستورە پڕۆگرامەکە دادەڕێژنەوە
  • یەکەم کۆبوونەوە لەبارەی پڕۆگرامەکە لە سلێمانی بەڕێوەچوو
  • بنەماکانی پڕۆگرامەکە دەستنیشان کراون
فۆتۆ: CDO

ئامانج لەم پڕۆگرامە:

  • ناساندنی مێژوو کولتووری کوردستانە بە وڵاتانی ئەوروپا
  • دروستکردنی پردی کولتوورییە لەگەڵ ڕێکخراوە ئەوروپییەکان
فۆتۆ: CDO

لە کۆبوونەوەکەدا ئەمانە دەستنیشان کران:

  • بوارەکانی پڕۆگرام
  • ئەجێندای جێبەجێکردن
  • شوێنەکانی سەردانیکردن
  • لایەنە بەشدارەکان

بڕیارە:

  • پڕۆگرامەکە سەرەتا بە وڵاتی ئیسپانیا دەستپێبکات
  • حکومەت هەرێمی کوردستان نوێنەری خۆی دەبێت
  • 15 ڕێکخراوی ئیسپانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
  • نیسانی 2027 سەردانیکردنەکان دەستپێدەکەن
فۆتۆ: CDO
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا