نوێترین ڕۆمانی ئەژین عەبدولخالق بڵاودەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- نوێترین بەرهەمی نووسراوی خانمە نووسەر ئەژین عەبدولخالقە
- لەبارەی چیرۆکێکە پڕ لە نهێنی
- ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند چاپ و بڵاویدەکاتەوە
- لە هەژدەیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بڵاودەکرێتەوە
ئەم ڕۆمانە نوێیەی ئەژین، بە ناونیشانی "کوشتنی سۆزان" بڵاودەکرێتەوە.
لە ئاستی ناوەڕۆکدا:
- چیرۆکی نهێنییەکانی ژیانی ئەو کچ و ژنانەیە کە دیلی داخراوی کۆمەڵگەن
- کارەکتەرەکان خاوەنی بڕیار نین
- کولتووری کۆمەڵگە ڕەگەزێکی سەرەکیی گێڕانەوەیە

ڕۆمانەکە چەندین تێما لەخۆدەگرێت:
- نهێنی
- ترس
- خۆشەویستی
- نادیاری
دیارترین بەرهەمەکانی ئەژین عەبدولخالق:
- کۆمەڵە شیعری دەڤینی خوێن
- ڕۆمانی ژنەکان وڵاتیان نییە
- ڕۆمانی نامەکانی فێرناندۆ

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا