سپێرز بە ئەنجامێکی گەورە لە ساکرامینتۆ کینگزی بردەوە
پوختەی هەواڵ
- تیپی سان ئانتۆنیۆ سپێرز بە جیاوازییەکی گەورە و بە ئەنجامی 126 بە 97 ساکرامینتۆ کینگزی تێکشکاند.
- ویمبانیامای یاریزانی فەرەنسی لە 17 خولەکدا 14 خاڵ و هەشت ڕیباوندی تۆمار کرد.
- ئەمە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی سپێرز بوو لە یارییە ئامادەکارییەکاندا بەرامبەر تیپەکانی خولەکە.
- سپێرز لە یاریی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە، ڕووبەڕووی ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر دەبێتەوە.
تیپی سان ئانتۆنیۆ سپێرز بە سەرکردایەتیی ئەستێرەی فەرەنسی ڤیکتۆر ویمبانیاما، جەخت لە ئامادەیی تەواوی خۆی دەکاتەوە بۆ وەرزی 2026/2027، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 126 بە 97 سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ساکرامینتۆ کینگز تۆمار کرد. ئەمەش بە چوار ڕۆژ پێش دەستپێکردنی فەرمیی خولی باسکەی ئەمریکا کە بە «NBA» ناسراوە.
یاریزانە فەرەنسییەکە لە ماوەی 17 خولەک یاریکردندا، 14 خاڵ و هەشت ڕیباوند و دوو ئەسیستی تۆمار کرد.
لە یارییەکی تاکلایەنەدا و بە پاڵپشتیی دیلان هارپەر کە 19 خاڵی تۆمار کرد، سپێرز توانی لە تایمی یەکەمدا بە ئەنجامی 71 بە 37 پێش بکەوێت و تاوەکو کۆتایی باڵادەستیی خۆی بپارێزێت. ئەمەش پێنجەم یاریی ئامادەکاری و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی ئەم تیمە بوو، هاوکاتیش ئەم تیمە تاوەکو ئێستا باشترینە و پاڵێوراوی سەرەکین بۆ نازناوی وەرزی نوێ.
لە یاریی دەستپێکی وەرزدا کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەڕێوە دەچێت، ویمبانیاما لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا بەرامبەر ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر یاری دەکات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا