د. شاخەوان مەحلان: هەوکردنی توندی پەنکریاس حاڵتێکی فریاکەوتنی پزیشکییە و نابێت هەرگیز پشتگوێ بخرێت!
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
نیشانە باوەکانی هەوکردنی توندی پەنکریاس
- ئازاری زۆر توندی سەرەوەی سک: کە زۆرجار دەکشێت بۆ ناو پشت و دوای نانخواردن خراپتر دەبێت
- دڵتێکهەڵاتن
- ڕشاندنەوەی بەردەوام
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
- خێرا لێدانی دڵ
- ئاوسانی سک و هەستکردن بە قورسی لە کاتی دەستدان لە سکدا
هۆکاری سەرەکیی هەوکردنی توندی پەنکریاس
- زۆرجار هۆکاری ئەم هەوکردنە بریتییە لە بەردی زراو کە بۆری پەنکریاس دەگرێت
- لە کاتی بوونی نیشانەکانی هەوکردنی توندی پەنکریاسدا بەپەلە سەردانی فریاکەوتن بکرێت
چەند زانیارییەک لەسەر پەنکریاس
- پەنکریاس یەکێکە لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ و ڕۆڵێکی گرنگی لە هەرسکردندا هەیە
- پەنکریاس چەندین هۆڕمۆنی گرنگی وەک ئینسۆلین دەردەدات
- پەنکریاس یەک بۆ چوار لیتر ئینزایم دەردەدات بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی هەرسکردنی خواردن
نەخۆشییە باوەکانی پەنکریاس
- شێرپەنجەی پەنکریاس
- هەوکردنی پەنکریاس
- نەخۆشییە خۆبەرگرییەکانی پەنکریاس
- بەڕیشاڵبوونی پەنکریاس
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکرێت
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا