وەزارەتى دارایی وردەکاری ناردنی پارە و پشکی هەرێمی کوردستان لە 12 ساڵدا بڵاودەکاتەوە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان : کۆى گشتى بودجەى عێراق لە 12 ساڵى ڕابردوودا زیاتر لە یەک کواردیلیۆن و 764 تریلیۆن دیناربووە.
  • پشکى هەرێمى کوردستان لەو 12 ساڵەدا 212 تریلیۆن دیناربووە، بەڵام  تەنیا 41 تریلیۆن دینار  لە بەغدادەوە نێرداوە، تەموویلى 46 مووچەى لەو 12 ساڵەدا پێکراوە.

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان لە خشتەیەکدا بودجەى عێراق و پشکى هاتوو بۆ هەرێمى کوردستان و بڕى پارەى تەموویلکراو بۆ مووچەى مانگانەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە 12 ساڵى ڕابردوودا خستووەتەڕوو.


بودجە لە 12 ساڵدا:

  • بەگوێرەى داتاکانى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، بودجەى عێراق لە ساڵى 2014 دا 171 تریلیۆن و 816 ملیار دینار بووە، لەو بڕەش پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینەکانى سەروەرى و حاکیمە 19 تریلیۆن و 999 ملیار دینار بووە، بەڵام تەنیا دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار هاتووە و تەموویلى سێ مووچەى پێکراوە لەو ساڵەدا.
  • لە ساڵى 2015دا بودجەى عێراق 119 تریلیۆن و 462 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا پێش لێبڕینەکانى سەروەرى و حاکیمە 14 تریلیۆن و 817 ملیار دینار بووە، بەڵام تەنیا دوو تریلیۆن و 476 ملیار دینار هاتووە و تەموویلى سێ مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2016شدا، بودجەى عێراق 105 تریلیۆن و 895 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینەکانى حاکیمە و سەروەرى 13 تریلیۆن و 67 ملیار دینار بووە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە بۆ هەرێمى کوردستان و تەموویلى هیچ مووچەیەک نەکراوە.
  • لە ساڵى 2017دا  بودجەى عێراق 107 تریلیۆن و 89 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینەکانى سەروەرى و حاکیمە 11 تریلیۆن و 605 ملیار دیناربووە، لەو بڕەش هیچ پارەیەک نەهاتووە و تەموویلى هیچ مووچەیەک نەکراوە.
  • لە ساڵى 2018 بودجەى عێراق 104 تریلیۆن و 157 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان شەش تریلیۆن و 840 ملیار دینار بووە، پشکى نێردراو بۆ هەرێمى کوردستان سێ تریلیۆن و 983 ملیار دینار بووە و تەموویلى سێ مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2019 بودجەى عێراق 133 تریلیۆن و 107 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان 16 تریلیۆن و 864 ملیار دینار بووە پێش لێبڕینى سەروەرى و حاکیمە، بودجەى نێردراو پێج تریلیۆن و 315 ملیار دینار بووە، لەو ساڵەشدا تەموویلى شەش مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2020 بودجەى عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 148 تریلیۆن دینار، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینەکانى سەروەرى و حاکیمە18 تریلیۆن و 751 ملیار دینار بووە. پشکى نێردراو بۆ هەرێمى کوردستان دوو تریلیۆن و 186 ملیار دینار بووە، تەموویلى سێ مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2021 بودجەى عێراق 129 تریلیۆن و 993 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینى حاکیمە و سەروەرى 16 تریلیۆن و 470 ملیار دیناربووە، پشکى نێردراو بۆ هەرێمى کوردستان یەک تریلیۆن و 200 ملیار دینار بووە، تەموویلى یەک مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2022 بودجەى عێراق 122 تریلیۆن دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینى سەروەرى و حاکیمە 15 تریلیۆن و 457 ملیار دیناربووە، پشکى نێردراو بۆ هەرێمى کوردستان 400 ملیار دینار بووە،  تەموویلى یەک مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2023 بودجەى عێراق 198 تریلیۆن و 910 ملیار دیناربووە، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینى حاکیمە و سەروەرى 25 تریلیۆن و 201 ملیار دینار بووە، بەڵام تەنیا چوار تریلیۆن و 698 ملیار دینار نێردراوە و تەموویلى پێنج مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2024 بودجەى عێراق گەیشتووەتە 211 تریلیۆن و 861 ملیار دینار، پشکى هەرێمى کوردستان پێش لێبڕینى حاکیمە و سەروەرى 26 تریلیۆن و 842 ملیار دینار بووە، پشکى نێردراو 10 تریلیۆن و 26 ملیار دیناربووە کە بەرزترین بودجەى نێردراوە بۆ هەرێمى کوردستان لە 12 ساڵدا و تەموویلى 11 مووچەى پێکراوە.
  • لە ساڵى 2025 بودجەى عێراق 211 تریلیۆن و 861 ملیار دینار بووە، پشکى هەرێمى کوردستان 26 تریلیۆن و 842 ملیار دینار بووە پێش لێبڕینى حاکیمە و سەروەرى، پشکى نێردراو بۆ هەرێمى کوردستان نۆ تریلیۆن و 599 ملیار دینار بووە، تەموویلى 10 مووچەى پێکراوە.
  • کۆى گشتى بودجەى عێراق لە 12 ساڵى ڕابردوودا زیاتر لە یەک کواردیلیۆن و 764 تریلیۆن دیناربووە، پشکى هەرێمى کوردستان لەو 12 ساڵەدا پێش لێبڕینەکانى حاکیمە و سەروەرى 212 تریلیۆن دیناربووە، پشکى نێردراو 41 تریلیۆن دینار بووە، تەموویلى 46 مووچەى لەو 12 ساڵەدا پێکراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەغداد پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە بودجەی 2027 کەمدەکاتەوە

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا