وەزارەتی دارایی: لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ژوان نیزام 6 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕێک لە دیناری عێراقی
بڕێک لە دیناری عێراقی

پووختەی هەواڵەکە

  • گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت .
  • نوێنەری گشتیی مامۆستایانیش ڕۆژی دووشەممە وەک وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دیاری کراوە.

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێـت  بەڵام  تاوەکو ئێستا رۆژەکەی دیارنەکراوە.


گوتەبێژی وەزارەتی دارایی:

  • پێویستە سەرەتا دەوامی فەرمی بکرێتەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بانکەکاندا بکرێت.
  • پاشان ڕۆژێک بۆ دابەشکردنی مووچە دەستنیشان بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، عەلی ڕەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت و دڵنیایی تەواویان لەو بارەیەوە پێدراوە.

 نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست جەختیشی کردەوە کە هەوڵی تەواو دەدەن تاوەکو بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە ئەنجام بدرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی داهاتی ناوخۆوە دیار نییە

ژوان نیزام

6 کاتژمێر پێش ئێستا