هەشت مانگى ئەمساڵ كورتهێنانى دارایی عێراق گەیشتووەتە 33.5 تریلیۆن دینار

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە هەشت مانگدا داهاتى نەوتى عێراق34.7 تریلیۆن دینار بووە.
  • داهاتى نانەوتیی عێراق 10.6 تریلیۆن دینار بووە.
  • داهاتى گشتیی عێراق 45.3 تریلیۆن دینار بووە.
  • خەرجی گشتى عێراق 78.9 تریلیۆن دینار بووە.
  • دارایی عێراق 8.3 تریلیۆن دینارى بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان ناردووە.

بە گوێرەى داتایەکى وەزارەتى دارایی عێراق کە گەیشتووە بە کەناڵ8، لە ماوەى 8 مانگى ساڵى 2026دا داهاتى فرۆشتنى نەوت، 34 تریلیۆن و 745 ملیار دینار بووە و 77%ـى کۆى داهاتى عێراقى پێکهێناوە، هاوکات داهاتى نانەوتى 10 تریلیۆن و 628 ملیار دینار بووە و 23%ـی کۆى داهاتى پێکهێناوە.


ژمارە و داتاکانى 8 مانگى ئەمساڵ:

  • تریلیۆن و 786 ملیار دینار خەرجى بەکاربردنى هەبووە.
  • %96ـى کۆى خەرجییەکانى پێکهێناوە.
  • سێ تریلیۆن و 146 ملیار دینارى بۆ وەبەرهێنان خەرجکردووە.
  • %4ـى خەرجییەکانى بەرکەوتووە.
  • عێراق 78 تریلیۆن و 933 ملیار دینار خەرجى گشتیی هەبووە.

بەراوردکارییەکانى وەزارەتى دارایی

کاتێک خەرجییەکانى عێراق لە کۆى گشتیى داهاتى عێراق دەردەکەین، دەردەکەوێت عێراق لە هەشت مانگى ساڵى 2026 کورتهێنانێکى زۆرى هەیە، بەشێوەیەک کورتهێنانەکەى دەگاتە33  تریلیۆن و 579 ملیار دینار، واتە تێکڕاى مانگانە چوار تریلیۆن و 197 ملیار دینار دەکات.

خوێنەرانى ماڵپەڕى کەناڵ8، گرنگە بزانن زۆرترین وەزارەت و دامەزراوە و سەرۆکایەتییەکانى عێراق لە ماوەى هەشت مانگى ئەمساڵ خەرجییەکانیان چەند بووە:

بە گوێرەى داتاى وەزارەتى دارایی، وەزارەتى دارایی عێراق، زۆرترین خەرجیی هەبووە و گەیشتووەتە 20 تریلیۆن و 200 ملیار دینار، وەزارەتى ناوخۆ هەشت تریلیۆن و 856 ملیار دینار خەرجیی هەبووە.

هەروەها وەزارەتى پەروەردەى عێراقیش حەوت تریلیۆن و 375 ملیار دینار خەرجیى هەبووەو لە هەشت مانگى ئەمساڵ بەغداد بڕى هەشت تریلیۆن و 379 ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە و هەولێریش بڕى 813 ملیار و 386 ملیۆن دینارى وەک داهاتى نانەوتیی ڕادەستى بەغداد کردووە یاخود مەقاسە کراوە لە مووچە وەک پشکى داهاتى نانەوتیی فیدڕاڵى.

بە گوێرەى داتا فەرمییەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران پێنج تریلیۆن و 280 ملیار دینارو ئەنجوومەنى نوێنەران 388 ملیار و 140 ملیۆن دینار و سەرۆکایەتى کۆمار 31 ملیار و 251 ملیۆن دیناریان خەرج کردووە.

خەرجییەکانى عێراق تاوەكو 2028 بەرێژەی 16% زیاد دەکات

لە چوار مانگی یەکەمدا عێراق 6.6 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا