ڕێبوار تەها: بە گوێرەی یاسا من پارێزگاری کەرکووکم بە وەکالەت
پووختەى هەواڵەکە
- ڕێبوار تەها: کەرکووک لە بۆشایی ئیداریدایە.
- ڕێبوار تەها: نابێت کەرکووک بۆشایی ئیداریی پێوە دیار بێت.
- ڕێبوار تەها: تاوەکو ڕێککەوتن دەکرێت من پارێزگار دەبم.
- ڕێبوار تەها: یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار کاری لایەنە سیاسییەکانە.
- ڕێبوار تەها: پێکهاتەی تورکمان دەیەوێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرێتەوە.
- ڕێبوار تەها: دەبێت کەرکووک بە شەراکەتی ڕاستەقینە بەڕێوەببرێت.
- ڕێبوار تەها: زۆرینەی پۆستەکانی کەرکووک دەگۆڕدرێن و کورد وەریان دەگرێتەوە.
ڕێبوار تەها، پارێزگارى کەرکووک بە وەکالەت، ڕایگەیاند، کەرکووک لە بۆشایی ئیداریدایە و بە گوێرەى یاسا ئەو ئێستا پارێزگاری کەرکووکە.
ڕێککەوتنی سیاسی و ئاڵوگۆڕی پۆستەکە
- بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووکدا کرا.
- پۆستی پارێزگار لە نێوان پێکهاتەکاندا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.
- ڕێبوار تەها (لە پشکی کورد - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) لە ئابی 2024ەوە تاوەکو نیسانی 2026، وەک پارێزگاری فەرمی کەرکووک دەستبەکار بوو.
- پاشان پۆستەکە ڕادەستی پێکهاتەی تورکمان (محەمەد سەمعان) کرا.
ئێستا ڕێبوار تەها بە شێوەی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک کارەکانی پارێزگا بەڕێوەدەبات. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە محەمەد سەمعان، پارێزگاری پێشوو لە پێکهاتەی تورکمان، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە بەغداد.
لایەنە تورکمانەکان پێداگری لەسەر مانەوەی پۆستەکە لای پێکهاتەکەیان دەکەن بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە و چەند بەربژێرێکى وەک (ماردین کۆک قیا) و (قەحتان ونداوی) لە دیارترین ناوەکانن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لە قۆناغی داهاتوودا.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
محەممەد سەمعان: تورکمانێکی دیکە لە شوێنی من دەبێتە پارێزگاری کەرکووک
محەممەد سەمعان لە پشکى تورکمان بووە پارێزگارى کەرکووک
سەرۆککۆمار مەرسوومى دەستبەکاربوونى پارێزگارى کەرکووکى واژۆکرد
2 کاتژمێر پێش ئێستا