چاودێران: فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز لە لیستی فیلمە کەوتووەکانی هۆڵیوودە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز (Digger) نەیتوانیوە بڕی پێویستی داهات لە سینەماکان کۆبکاتەوە
- چاودێران بە فیلمێکی کەوتوو وەسفی دەکەن
- بەگوێرەی پێشهاتەکان فیلمەکە لەبری قازانج، زیان دەکات

تاوەکو ئێستا کە بەنزیکەی سێ هەفتەیە نمایش دەکرێت:
- زیاتر لە 16.5 ملیۆن دۆلاری لە ناوخۆی ئەمریکا کۆکردووەتەوە
- لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 41 ملیۆنی کۆکردووەتەوە
- ڕێژەیەکی کەمی بینەری هەیە
- لە لیستی 10 باشترین فیلمە نوێیەکانی هۆڵیوود دەرکرا
تێچووی فیلمەکە 125 ملیۆن دۆلارە، بە تێکڕای بازاڕگەرییەکانیەوە بەنزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری تیادا خەرجکراوە؛ پێشبینی دەکرێت 245 ملیۆن دۆلار زیان بە بەرهەمهێنەرەکان بگەیەنێت.

ئەم پێشهاتە نەخوازراوە لەکاتێکدایە:
- تۆم کروز ئەکتەری سەرەکییە
- ئالیخاندرۆ جی. ئیناریتو دەرهێنەرەکەیەتی
- وارنەر برۆس بەرهەمهێنانی بۆ کردووە
تەواوی ئەو کەسایەتی و لایەنانەی لەم فیلمەدا بەشدارن، ئەستێرە و پیشەسازیی زەبەلاحی هۆڵیوودن؛ ئەمە وای کردووە هەمووان بە شکستەکەی شۆک بکات.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا