چوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری سەقز بەڕێوەچوو

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • چوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.
  • نزیکەی 115 ئەسپ بەشدرییان لە فێستیڤاڵەکە کرد.
  • ئەسپسوارانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەشداربوون.

شاری سەقزی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوەشی بۆ چوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواریی کردەوە.


فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری سەقز

  • توانای سوارچاکان و جووڵەی ئەسپەکان نمایش دەکرێت.
  • میوانان و بەشدارانی فێستیڤاڵەکە دڵخۆشن بە بوونی فیشتیڤاڵێکی لەو جۆرە.
  • میوانان و بەشداران: ئەم جۆرە فێستیڤاڵە دەرفەتە بۆ ناساندن و لێک نزیکبوونەوەی سوارچاکان.
  • 115 ئەسپ بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە.
  • لە شارەکانی کرماشان، ئیسفەهان، ورمێ، پیرانشار و ئیلام و شارە جیاوازەکانی دیکەی ئێرانەوە هاتوون.
  • فێستیڤاڵەکە بە هەوڵی دەستەی سوارچاکی و بە هاوکاریی چالاکانی بوارەکە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی سەقز بەڕێوەچووە.
  • ڕێکخەران دڵخۆشن ئەمساڵ پێشوازی گەرم لە فێستیڤاڵەکە کراوە.

ئەسپ تەنیا ئاژەڵێکی جوان و بەهێز نییە، بەڵکو بەشێکە لە میراتی کولتوری و ناسنامە و مێژووی هەر میللەتێک، پاراستن و پەرەپێدانی نەژادەکەی پێوستی بە پشتگیریی بەردەوام و دروستکردنی ژینگەی لەبار و گونجاو هەیە.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا