لە باکووری کوردستان 38 ڕۆژە بوشرای 11 مانگ بێسەروشوێنە
عەدنان ئەحمەد 54 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- دایک و باوکی بوشرا قسەی جیاواز لەبارەی ونبوونی دەکەن.
- چەندین کەس دەستگیرکراون و تیمەکانیش بە دوایدا دەگەڕێن.
ماوەی 38 ڕۆژە بوشرای تەمەن 11 مانگ لە باکووری کوردستان بێسەروشوێنە و سەرەڕای هەوڵەکان، تاوەکو ئێستا هیچ شوێنەوارێکی نەدۆزراوەتەوە.
زانیاریى لەبارەى دۆسییەکەوە:
- لە 10ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، لە گوندێکی شارۆچکەی دیڤریگ لە پارێزگای سێواز بوشرا بێسەروشوێن بوو.
- تیمەکانی جەندرمە و هێزە ئەمنییەکان، 45 کیلۆمەتری چوارگۆشەی دەوروبەری گوندەکەیان پشکنیوە.
- تاوەکو ئێستا هیچ شوێنەوارێکیان لەبارەی بوشرا دەستنەکەوتووە.
- ئێستا تیمەکان کە لە 45 کەس پێکهاتوون، ئەو جۆگە و ئاوانە دەگەڕێن، کە لە نزیک گوندەکەن.
- چوار ڕۆژ دوای دیارنەمانی، لە دووری دوو کیلۆمەتر لەو شوێنەی بوشرای لێ ونبوو، جلوبەرگەکانی دۆزرانەوە.
دەستگیرکردنى تۆمەتباران:
- لە ماوەی ڕابردوودا، 12 کەس لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکرابوون.
- پاش لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن، دایک و باوکی بوشرا بە تۆمەتی کوشتن خرانە زیندان.
- چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکە، بە تۆمەتی شاردنەوە و لەناوبردنی بەڵگەکانی تاوان خرانە زیندان.
دایک و باوکی منداڵەکە یەکدی تۆمەتبار دەکەن؛ دایکی منداڵەکە دوو جار قسەی گۆڕیوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هاوسەرەکەی دەستی لە دیارنەمانی بوشرا هەیە و باوکی بوشراش هاوسەرەکەی تۆمەتبار دەکات و تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
عەدنان ئەحمەد
54 خولەک پێش ئێستا