ئەمریکا کۆتوبەندى سەر ژمارەیەک کۆمپانیاى حەواڵەى لە عێراق ڕاگرت
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- لە مەودوا کۆمپانیاکان دەتوانن دۆلار بە گەشتیاران بفرۆشن.
- دەتوانن لەمڕۆوە دەستبەکارەکانیان بکەنەوە.
- نزیکەى ساڵێک بوو گەنجینەى ئەمریکا ژمارەیەک کۆمپانیاى سزا دابوو.
وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا، کۆتوبەندى سەر ژمارەیەک لە کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراوى لە عێراق ڕاگرت، پاش بڕیارەکەش بانکى ناوەندى داواى لە کۆمپانیاکان کرد دەست بەکارەکانیان بکەنەوە.
ناوەڕۆکى زانیارییەکان:
- پاش دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە پێوەرەکانى بانکی ناوەندیی عێراق کۆتوبەندەکان لابراون.
- بەمەش ڕێگەیان پێدەدرێت دەست بە فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە گەشتیاران بکەنەوە.
- بانکى ناوەندیى عێراق داواى لە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کرد دەستبەکار بکەنەوە.
- ئەو کڕیارانەى کە مامەڵەیان تەواو بووە مامەڵەى گواستنەوەى دەرەکییان بۆ دەکرێت.
- بانکى ناوەندیی عێراق بەگوێرەى پێویستى کۆمپانیاکان پارەداریان دەکات.
بەتۆمەتى سپیکردنەوەى دۆلار، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا لە نۆى تشرینى یەکەمى 2025، ژمارەیەک کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراوى لە عێراق سزادا، پاش ساڵێک لە سزادانەکە و جێبەجێکردنى ڕێنماییەکانى بانکى ناوەندیی عێراق، سزاکە هەڵگیرا.
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا