هەڵبژاردەی سلێمانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی لەشجوانی شارەکانی عێراقی بەدەستهێنا
لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی شارەکانی عێراق، هەڵبژاردەی لەشجوانی سلێمانی توانیان پلەی یەکەم دەستەبەربکەن کە پاڵەوانێتییەکە لەشاری بەسڕە بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەکە زۆر گەورە بوو، رکابەرییەکان زۆر بوون، بەڵام هەڵبژاردەی لەشجوانی سلێمانی توانیان پلەی جیاواز و مەدالیای چاک دەستەبەر بکەن..

ئەنجامی یاریزانانی سلێمانی بەم شێوەیە بوو:
لە کێشی 65 هاومەند عزیز پلەی چوارەمی هێنا، لە کێشی 70 میران سابڕ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لە کێشی 75 بڕیار فاتح پلەی سێیەم بوو، لە کێشی 80 ئاراز ئەحمەد پلەی سێیەم، لەکێشی 85 سەنگەر علی پلەی دووەم محمد ملا ئەمین پلەی پێنجەم، کێشی 90 دارەوان محمد پلەی دووەم ،لە کێشی 95 کۆسرەت تەها پلەی یەکەم ،کێشی 100 غفار فیرۆز پلەی دووەم ،کێشی 100+ هەژار لقمان پلەی یەکەم.
بۆ کۆی گشتی سلێمانی 108 خاڵی کۆکردەوە و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و پلەی دووەم بۆ شاری بەسڕە بە کۆکردنەوەی 97 خاڵ و پلەی سێیەم بۆ شاری نەجەف بە کۆکردنەوەی 91 خاڵ.
1 کاتژمێر پێش ئێستا