قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران نەخۆشخانەی شۆڕشی بەسەرکردەوە و پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەکەی کردەوە
- ئەم پڕۆژەیە کە قوباد تاڵەبانی لە سەردانی پێشتریدا لە مانگی ئازار بۆ نەخۆشخانەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوو، ئەمڕۆ کرایەوە و لە توانایدایە ئاوی پاک بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە و بە تایبەتیش بەشەکانی چاودێریی چڕ، تاقیگە و ژووری نەشتەرگەری دابین بکات
- لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند '' دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی دیکە لە رێگەی وزەی نوێبووەوە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی چارەخوازان کرێت''



ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا