دەستگیرکردنی سێ بازرگانی بیانی و دەرهێنانی 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە بنی دەریا لە عێراق

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دەستگیرکردنی ژمارەیەک قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر لە عێراق
دەستگیرکردنی ژمارەیەک قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر لە عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتى ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، سێ بازرگانى نێودەوڵەتیى ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیرکرد 
  • وەزارەتى ناوخۆی عێراق دەڵێت،  30 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەرمان لە بنى ئاوە هەرێمییەکان دەرهێنایەوە

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئاوە هەرێمییەکان و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەکداریدا گەمارۆى سێ بازرگانى نێودەوڵەتیى ماددە هۆشبەرەکانیان داوە و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەکداریدا دەستگیرکراون.


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە:

  •  ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن مەفرەزەکانى ئۆپراسیۆنە هەواڵگرییەکان و بەشى لێکۆڵینەوە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کاروبارى ماددە هۆشبەرەکان کراوە.
  • ئۆپراسیۆنەکە بە هاوبەشى فەرماندەیى هێزە دەریاییەکان و بەڕێوەبەرایەتیى هەواڵگریى دەریایى، ئەنجامدراوە.
  • لە ئۆپراسیۆنەکەدا سێ تۆمەتباری بازرگانی نێودەوڵەتیی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی دەستگیر کراوە.
  • لە کاتى ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بازرگانەکان بۆ شاردنەوەى شوێنەوارى تاوانەکەیان ماددە هۆشبەرەکانیان فڕێداوەتە ناو دەریا.
  • دوای لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان ماددەکان دۆزراونەتەوە لە ناو ئاودا و دەستبەسەر 30 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەردا گیراوە

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پێش ساڵی 2003 عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە نزمترین ڕێژەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری تێدا بوو. لەو قۆناغەدا عێراق تەنها وەک کۆریدۆر یان هێڵی ترانزێت بەکاردەهات بۆ گواستنەوەی ماددەکان لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا ، بەڵام دوای ساڵی 2003 بەهۆی نەمانی سەقامگیریی ئەمنی، لاوازیی کۆنترۆڵی سنوورەکان و ئاڵۆزییە سیاسییەکان، عێراق بە خێرایی گۆڕا بۆ بازاڕێکی گەورەی بەکارهێنان و تەنانەت بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ماددە هۆشبەرەکان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا