بافڵ جەلال تاڵەبانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبوونەوە
ئامێز عەباس 49 خولەک پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا لە بەغداد کۆبوونەوە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی و جۆناسان پاوڵ دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لەشاری بەغداد پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کرد و کۆبوونەوەیەکیان کرد.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە:
- لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران.
- جەخت لە پابەندبوون بە پاراستنی سەروەریی وڵات و زاڵبوون بەسەر سەرجەم ئاڵنگارییەکاندا کراوەتەوە.
- مەترسییەکان و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا خرانەبەر باس.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کردەوە کە ئارامی و سەقامگیریی عیراق بخاتە مەترسییەوە.
ئامێز عەباس
49 خولەک پێش ئێستا