توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنە دەستکاریکراوەکان مەترسیی خەڵەفان زیاد دەکەن

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەو گۆڕانانەی بەهۆی خواردنە دەستکاریکراوەکانەوە بەسەر مێشکدا دێن زۆربەی کات نیشانەیان نییە
ئەو گۆڕانانەی بەهۆی خواردنە دەستکاریکراوەکانەوە بەسەر مێشکدا دێن زۆربەی کات نیشانەیان نییە

وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • توێژەران هەڵسەنگاندنیان بۆ پشکنینی ئێم ئاڕ ئای نزیکەی نۆ هەزار کەسی پێگەیشتوو کردووە
  • خواردنە دەستکاریکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە خڵەفان زیاد دەکەن
  • ئەو کەسانەی خواردنە دەستکاریکراوەکان دەخۆن %40 مەترسیی تووشبوونیان بە برینداربوونی موولولەکانی خوێنی مێشکیان زیاترە
  • خواردنە دەستکاریکراوەکان مەترسیی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا زیاد دەکەن
  • ئەو گۆڕانانەی بەهۆی خواردنە دەستکاریکراوەکانەوە بەسەر مێشکدا دێن زۆربەی کات نیشانەیان نییە

خۆپارێزیی لە تووشبوون بە خەڵەفان

  • سەوزە و میوەکان زیاتر بخورێن
  • دانەوێڵەی تەواو بخورێت
  • ژەمەکان فرێش بن و لە ماڵەوە ئامادە بکرێن
  • ئاستی فشاری خوێن، شەکری خوێن و چەوریی خوێن کۆنتڕۆڵ بکرێن

هۆکارەکانی تووشبوون بە خەڵەفان

  • خەمۆکی
  • پیسبوونی هەوا
  • زەبری سەر
  • نەخۆشیی داون سیندرۆم
  • شێوازی ژیانی ناتەندروست
  • خواردنەوە کحولییەکان
  • هەڵکشانی تەمەن
  • بۆماوەیی
  • کەمیی ئاستی هەندێک ڤیتامین
  • بەکارهێنانی هەندێک دەرمان

نیشانە باوەکانی تووشبوون بە خەڵەفان

  • لاوازبوونی یادگە
  • کێشە لە قسەکردن
  • کەسەکە ناتوانێت کارەکانی ڕێک بخات و پلان دابنێت
  • گۆڕانی باری دەروونی کەسەکە
  • وڕێنەکردن

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن 

تەنیایی ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکات

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا