پێشانگەیەک لەبارەی مرۆڤ و ژینگەکەی؛ ئێستا لە کارگەی کولتوور کراوەتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- نۆیەم پێشانگەی تایبەتی سەعید ئیسماعیل لە کارگەی کولتووری سلێمانی کراوەتەوە
- تابلۆکان لەبارەی پەیوەندیی مرۆڤە بە کەش و ژینگەکەیەوە
- 21 تابلۆ نمایشدەکرێن

ئەو تابلۆیانەی نمایش کراون:
- قەبارەیان جیاوازە
- کەرەستەی جۆراوجۆریان تیادا بەکارهێنراوە
- فیوژن و تێکەڵکردنی کەرەستەکانیان تیادا بەدیدەکرێت
- ناوەڕۆک و پەیامی جیاواز دەگەیەنن

لەبارەی پێشانگەکە: ڕۆژانە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە گەلەریی ئێستا تابلۆکان نمایش دەکرێن.
سەعید ئیسماعیل:
- ساڵی 1972 لە کەرکووک لەایکبووە
- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی بەغداد 2014
- مامۆستایە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی
- تاوەکو ئێستا بەشداریی لە زیاتر لە 100 پێشنگەی ناوخۆیی و دەرەکیی کردووە
- بەشدارە لە چالاکییە مرۆییەکاندا
- خاوەنی زیاتر لە 10 بڕوانامەی ڕێزلێنانە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا