لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەکارهێنانى مەنجەڵی فافۆن و لیمەندۆزی قەدەغەکران
جەبار حسین 50 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە هۆشدارى بە بەشداربووان دەدرێت.
- بەکارهێنانى مەنجەڵی فافۆن و لیمەندۆزی قەدەغەکران.
- ئەگەر پابەندى ڕێنماییەکان نەبن، دوور دەخرێنەوە.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتی هەڵەبجە چەند ڕێنماییەکی لە بارەى دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە بەشداربووانى فێستیڤاڵەکە ڕەچاوى پاکوخاوێنى بکەن و دەستکێش بەکاربێنن و عەلاگەی گەورە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان بەکار بێنن.
بە گوێرەى ڕێنماییەکان:
- پشکنینی پێشوەختە بۆ سەرجەم بەشداربووان دەکرێت کە کەپریان گرتووە.
- بەمەبەستى دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستییان.
- بەشداربووان پابەند دەکرێن بە بەکارنەهێنانی مەنجەڵی فافۆن.
- بە تایبەتی بۆ لێنانی شلە و بەکارنەهێنانی لیمەندۆزی لە خواردنەکاندا.
- هەرکەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان کەپرەکەی لێوەردەگرنەوە و سزا دەدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارە 28ـى ئەم مانگە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێبکات و ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت، لە فێستیڤاڵى ئەمساڵ گرنگیى تایبەت بە چالاکیى ژینگەیى دەدرێت و هەڵمەتى ناشتنى پێنج هەزار نەمامى هەناریش بەڕێوەدەچێت.
ساڵی ڕابردوو 11ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 270 هەزار کەس سەردانیان کرد، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە بۆ زیاتر لە 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
جەبار حسین
50 خولەک پێش ئێستا